Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 00:47

بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای دهۆك روویدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 3-2-2024 وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیاند: بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4،2 پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای دهۆك نزیك سنووری توركیا تۆماركراوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ڕوانگەی بوومەلەرزەزانی لە دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بوومەلەرزەزانی عێراق ،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ روودانی بوومەلەرزەیەكیان لە پارێزگای دهوك تۆماركردووە.
هەروەها گوتی: بوومەلەرزەكە لەكاتژمێر 09: 06 خوولەكی بەیانی بە گوڕی 4،2 پلە بە پێوەری رێختەر بە دووری  (5) كم لەنزیك سنوورەكانی عێراق لەگەڵ توركیا روویداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەستی پێنەكراوە و هیچ زیانێكی ماددی و مرۆیی نەبووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.