Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:42

به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا: ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌مان زۆر به‌هێز و مه‌ترسیدار ده‌بێت

کوردستان TV
100%

چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ تۆڕی (NBC) قسه‌یان كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆڵه‌یان بۆ هێرشه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌یان له‌ ئوردن، زۆر به‌هێز و مه‌ترسیدار ده‌بێت.

به‌رپرسه‌كان رایانگه‌یاندووه‌: ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی تۆڵه‌كردنه‌وه‌مان له‌به‌رامبه‌ر كوژرانی 3 سه‌ربازه‌كه‌مان له‌ ئوردن، چه‌ند وڵات و ناوچه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ به‌هێزترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ ده‌بێت بۆ سه‌ر گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا زیاتر له‌ 150 هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌: ئه‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ی كه‌ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا واژووی له‌سه‌ر كردووه‌، ره‌نگه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یاخود چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.

رۆژی دووشه‌می رابردوو به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌‌ سه‌ر تاوه‌ر 22 كه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن له‌ نزیك سنووری سووریا، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران و زیاتر له‌ 40ی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ رۆژی راگه‌یاندنی هێرشه‌كه‌‌، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه‌‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌نێو خاكی عێراق و سووریا چالاكییان هه‌یه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ پێشهاتێكی گه‌وره‌یه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ كاتێكی گونجاودا وه‌ڵامێكی گونجاویان بۆی ده‌بێت.

له‌باره‌ی شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه‌ وه‌ڵامه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند ئاست و قۆناخێك ده‌بێت، ره‌نگه‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش بخایه‌نێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.