Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:36

كەشناسی: بارستە هەوایەكی سارد هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو چەند رۆژێك دەخاێنێ 

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی شوباتی 2024 راگەیاند:ئەمشەو بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكەمان دەكات و كاریگەری ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەسەر ناوچەكەمان دەمێنێتەوە، پلەكانی گەرما-ش بە نزیكەی (4-6) پلەی سیلیزی دادەبەزێت،لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانیش بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
هەروەها دەڵێت:لەگەڵ هاتنی ئەو بارستە هەوا ساردە، بارانبارین و بەفر بارین سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و ڕۆژهەلاتی هەرێم و بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی لە كاتەكانی شەودا و تا كاتەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی  دەبارێت .
دەشڵێت:لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەگەری نمە باران و ناوچە شاخاوییەكانی لە كاتی باران بەفر بارینی دەبێت ،بەشێكیش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوورو باكووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك، ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم هەیە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.