Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:58

دەرگای ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لەپارێزگای هەولێر كرایەوە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق،ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی هەولێر، دەرگای ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری كردەوە.
ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی هەولێر، دەنگدەران ئاگادار دەكاتەوە كە بۆ تۆماركردنی بایۆمەتری و دابەشكردنی كارتی دەنگدانی بایۆمەتری، بنكەكانیان لە رۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە رۆژانە لە كاتژمێر ( 8 ) ی بەیانی تاكو ( 3 )ی ئێوارە كراوەن بۆ پێشوازی لە هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشداوە كە لە كاتی سەردانیكردن بۆ بنكەكانی تۆماری سەر بە ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی هەولێر، بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی بایۆمەتری یان وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدانی نوێ، پێویستی بەم بەڵگەنامانە هەیە:
1- نفوس یان كارتی نیشتیمانی.
2- رەگەزنامەی عێراقی.
3- كارتی زانیاری.
4-پسوولەی خۆراك .
5-كارتی دەنگدانی كۆن ئەگەر هەبوو.
6-پسوولەی لێوەرگرتنەوەی كارتی كۆن ئەگەر هەبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.