Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 01:40

كاروان حه‌لاق له‌ رۆژی خۆشه‌ویستی كلیپی "عه‌لی عاشق " بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ كاروان حه‌مید حه‌لاق له‌ رۆژی خۆشه‌ویستی ڤیدیۆ كلیپی "عه‌لی عاشق " بڵاوده‌كاته‌وه‌. 

له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێییه‌ هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند"  نوێترین به‌رهه‌مم كارێكی جوانی ناوازه‌یی ئه‌شق و ئه‌وینه‌ بۆ كه‌سێك  به‌ناوی (عه‌لی عاشق) كه‌ هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ ئاشقه‌ بێوێنه‌كانی شیرین و فه‌رهاد یان له‌یلا و مه‌جنون ..چونكه‌ ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ وه‌ك رابه‌ری ،ئاشقان ناوی له‌ دونیای ئه‌شق و ئه‌وینی به‌زیندووی ده‌مێنێته‌وه‌ ،زۆر به‌داخه‌وه‌ كه‌ عه‌لی عاشق قوربانییه‌كی تری ده‌ستی ئه‌ویندارییه‌".

هه‌روه‌ها كاروان حه‌لاق ده‌ڵێت" گۆرانی (عه‌لی عاشق)، موزیك و دابه‌شكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌، له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ بۆ كراوه‌،ئاواز و هۆنراوه‌كه‌شی خۆم دامناوه‌ ،كاری به‌رهه‌م هێنان و ده‌رهێنانی كلیپه‌كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان  بافڵ سه‌رهه‌نگه‌ و  كاروان عه‌بدولره‌حمان ئه‌نجام دراوه‌ هه‌ر خۆشم رۆڵی كه‌سایه‌تی عه‌لی عاشق ده‌بینم ".  

له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق ده‌ڵێت" نیازم وایه‌ له‌ رۆژی خۆشه‌ویستی  ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بڵاه‌بكه‌مه‌وه‌،هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ بده‌م كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ هه‌ر سێ كاروانه‌كه‌ یه‌ك ده‌گرن بۆ كارێكی هونه‌ری،كه‌بریتین  له‌ هونه‌رمه‌ندان: كاروان باڵبان ، كاروانی نه‌ی ،كاروان حه‌لاق".

 شایانی باس عه‌لی عاشق كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌ی سۆران  بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی گه‌نجیدا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێنه‌دراوه‌، بڕیاریداوه‌ به‌ ته‌نها بژی و ماوه‌ی 60 ساڵ زیاتر له‌ خانوویه‌كدا به‌ ته‌نها ژیاوه‌، به‌داخه‌وه‌ ناوبراو له‌ ساڵی 2020 كۆچی دوایی كردووه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.