Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:06

ئەمەریكا هێرشەكانی دەستپێكرد.. 10 درۆن و بنكەیەكی هەڵدانی درۆنی حوسییەكانی یەمەنی كردە ئامانج

کوردستان TV
100%

ئاژانسی فۆكس نیوزی ئەمەریكی لەسەر زاری بەرپرسێكی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، 10 درۆنی حوسییەكانی یەمەن لە گەڕەكی ئەلجەبانەی شاری ئەلحەدیدەی یەمەن لە لایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە بە ئاماج گیراون. 
هاوكات فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا لە بەیاننامەیكدا هەواڵەكەی پشتراستكردەوە و ئاشكرای كرد، كاتژمێر یەك و سی خولەكی بەربەیانی ئەمڕۆ هێرشەكە ئەنجامدراوە. 
ئاماژە بەوەشدراوە، جگە لەو 10 درۆنە وێستگەیەكی زەمینی درۆنەكان بۆردومان كراوە كە سەرجەم درۆنەكانی نێو وێستگەكە بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوی ئامادەكرابوون. 
لەلایەكی دیكەوە میدیای حوسییەكانی یەمەن بڵاویانكردەوە، هێزەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا بۆردومانی گەرەكی ئەلجەبانەی شاری ئەلحەدیدیەی یەمەنیان كردووە. 
لەوبارەیەشەوە كەناڵی سی بی ئێسی ئەمەریكی لەسەر زاری بەرپرسێكی ئەمەریكی لە بەحرێن بلاویكردەوە، بە ئامانجگرتنی ئەو 10 درۆنە‌ بە فڕۆكەی ئێف هەژدە سوپەر هۆرنێتی ئەمەریكی ئەنجامدرابوو و سەرجەم درۆنەكانیش بۆ ئەنجامدانی هێرش ئامادەكرابوون. 
حوسییەكان یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، لە چوارچێوەی پشتیوانییەكانی بۆ حەماس و وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، هێرشەكانیان بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە دەریای سوور چڕتر كردووەتەوە. پێشتریش ئەمەریكا و بەریتانیا داوای لە ئێران كردبوو هاوكارییەكانی بۆ حووسییەكان بوەستێنێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.