Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:43

كەشناسی: شەپۆلێكی بەفرو باران چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند.........  
ئەمڕۆ پێنج شەممە  2024-02-01
كەش / ئاسمان لەكاتەكانی بەیانی تا دوایی نیوەرۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو , لە ئێوارەدا شەپۆلێكی باران و بەفر بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم, كاریگەری ئەم شەپۆڵە لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەكات تاكو ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر . ئەگەری باران بارین لەسەنتەری پارێزگای هەولێر لەئێوارەدا لەهەندێ ناوچە هەیە , باران بارین لەگەرمیان و بەشێك لە پارێزگای كەركووك تا باكووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بەشێوەی نمە باران و هەندێ كات تاوە بارانی مامناوەند دەبێت . لە ئەنجامی  كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد لەسەر تەواوی زنجیرە چیا سنوورییەكان و لووتكە و قەدپاڵی چیا بەرزەكان بەفر دەبارێت . 
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما /  نزیك دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ ,بەڵام لە شەودا بە نزیكەی (2-4) پلە نزم دەبێتەوە .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7  –  9 ) كم  دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی    2024 -02-02
كەش سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت , لەئەنجامی كاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردەی ڕووی لەناوچەكەمان دەكات لەكاتی باران بارین و ئەگەری بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە بەتایبەت ئەو شاخانەی بەرزیان لە (2000) مەتر زیاترە . پێشبینی دەكرێت رێژەی دابارین لەسنووری پاریزگای سلێمانی زیاتر بێت بەراورد بەناوچەكانی تر . 
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/   لە نێوان ( 6  –  8 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما /  بەنزیكەی 4 تـــــا 6 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ , وە لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دادەبەزێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  10 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 7  پلەی سیلیزی
دهۆك      : 9   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 5  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :  9 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:   -5پلەی سیلیزی
سۆران  :  3 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی    2024-02-01

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.