بەهۆی سەختی كەشوهەواوە، ڕێگاوبانی 54 ناوچەی نیشتەجێبوون لە پارێزگاكانی وان، هەكاری، بەدلیس و مووش بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
بەپێی راگەیەندراوێكی شارەوانی وان، ڕێگاوبانی 22 ناوچەی نیشتەجێبوونی شارەكە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
هەروەها بەهۆی مەترسی ڕوودانی هەرەسی بەفر لەسەر ڕێگای سەرەكی وان-باهچەسارای، ڕێگاكە بە ڕووی هاتوچۆدا داخراوە و هاووڵاتیان لە ڕێگەی قەزای هیخانی بەدلیسەوە هاتوچۆ دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی زانیاری فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەكاری، بەهۆی بەفرەوە ڕێگای دوو كوخ بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
هەروەها بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت كورتكان ئاماژەی بەوەكرد كە بەهۆی بەردەوامی بەفر بارینەوە رێگای 14 گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
هاوكات سكرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە كرد كە بەهۆی بەفرەوە ڕێگاوبانی 16 گوندی بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.