Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:38

له‌گه‌ڵ ئاوی باران‌ چه‌ند مینێك له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كان دێنه‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارینی چه‌ند رۆژی رابردوو، له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران چه‌ند مینێك له‌گه‌ڵ ئاوی باران له‌ به‌رزاییه‌كان دێنه‌ خواره‌وه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كه‌ن.

له‌ كێڵگه‌ی مینی شێخ ستۆك له‌ نزیك گوندی خراوا سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی سیده‌كان، 15 مینی جۆری ڤاڵمارا (V69) و دوو پاشماوه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاوی باران شوێنگۆڕكێیان كردبوو و له‌ به‌رزاییه‌كان هاتبوونه‌ خواره‌وه‌ و ببوونه‌ جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی گونده‌كه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م تیمێكی له‌ناوبردنی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر چوونه‌ شوێنی مینه‌كان و سه‌رجه‌میان هه‌ڵگرتنه‌وه‌‌.

دواتریش بۆ نه‌هێشتنی یه‌كجاری مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییان، سه‌رجه‌م مینه‌كان له‌ناوبران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.