ئەمرۆ دووشەممە 29_1_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەژێر ناونیشانی (وەڵامی چەك بە قەڵەم ) پێشانگایەكی خۆشنووسی لە پاركی شار كردەوە.
لەم پیشەنگایەدا هەریەك لە ئاری نانەكەلی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و سابر ئەحمەدو نزار مامە ئەندامانی بەشی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان و جەماوەری هونەردۆست ئامادەیی بوون.
خۆشنووس سابیر محەمەد چەند دروشم و شیعرێكی دەستنووسی لەسەر شكۆی شاری هەولێر نەخشاندبوو بە خەتێكی شاش سەرنجی ئامادەبووانی راكێشا.
ئەم پێشانگا هونەری خۆشنوسییە لەلایەن بەشی رێكخراوه پیشەییەكانی ( پ د ك ) و كۆمەڵەی خۆشنووسانی كوردستان ئامادە كراوە.
شایەنی وەبیرهێنانەوەیە شەوی دووشەممە، 15ی1ی2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنكەیەكی ئیسرائیلی لە هەولێر بە چەند هاژەكێكی بالیستی ماڵی هاووڵاتی پێشڕەو دزەییان، كردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی شەهیدو برینداربوون .
لەهەولێر پیشەنگایەكی خۆشنووسی بۆ ئیدانەكردنی هێرشی ناڕەوای سەر هاووڵاتیانی سڤیل كرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.