Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 21:50

بەفربارین دەگاتە نێو سەنتەری شارەكان ؟

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: دوا ئەگەری نزیك بۆ بەفربارین لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن رۆژی ھەینیە .
هەروەها گوتی:بارستە ھەوایەكی سارد ھەیە لە پێشبینیەكانی پێشتردا جیاوازە، ئەگەر حاڵەتەكە بەو جۆرە جێگیربوایە سەرما و بەفرێكی زۆری دەھێنا بۆ زۆربەی ناوچەكانی كوردستان، بەڵام ئێستا ئەو بارستە ھەوا ساردە سەنتەرەكەی بەسەر باكووری سعوودیە جێگیربووەو بەھۆیەوە لەرۆژی پێنجشەمەدا بەفر لە بەرزاییەكانی باكووری سعوودیە تا بەرزاییەكانی پارێزگای ئەنبار لە باشووری رۆژئاوای عێراق دەبارێ.
گوتیشی: ئەگەر ھەمان بارستە ھەوا لەسەر ھەرێمی كوردستان بێت، كەشێكی زۆر سارد دروست دەكات و بەفر تا شاری كەركوك و ھەولێریش دەبارێ، بەڵام پێدەچێت ئەو كاریگەرییەی لەسەر ھەرێمی كوردستان  نەبیت.
ئاماژەوەی بەوەشدا ،ئەم حاڵەتە زیاتر كاریگەری لەسەر سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان دەبێت لەناوچەكانی دیكە لاواز دەبێت، بەفرەكەی  رۆژی ھەینیش شاری پێنجوێن سپی پۆشی دەكات و  بۆ ناو شاری سلێمانیش پلەی گەرمی بۆ بارینی بەفر گونجاوە لەو رۆژەدا، ئەگەریش ھەیە رێژەیەكی باش ببارێت بەڵام پلەی گەرمی ناگاتە ئاستێكی وەھا سارد كە بەفرەكە بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.