Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 22:42

ئێران چوار بەندكراوی كوردی لە سێدارەدا 

کوردستان TV
100%

سزای لەسێدارەدانی چوار بەندكراوی سیاسی كورد بە ناوەكانی موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتیحی لە كاتێكدا كە دۆسیەكەیان ناڕوون بوو و لە ماوەی 18 مانگ دەستبەسەربوونیان لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بوون، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری كەرەج جێبەجێ كرا.
بەپێی هەواڵێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كاتژمێر پێنجی ڕۆژی دووشەممە سزای لەسێدارەدانی چوار بەندكراوی سیاسیی كورد بە ناوەكانی پژمان فاتیحی تەمەن 29 ساڵ و خەڵكی شاری كامێران، موحسین مەزڵووم تەمەن 27 ساڵ و خەڵكی شاری مەهاباد، وەفا ئازەربار تەمەن 26 ساڵ و خەڵكی شاری بۆكان و محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی تەمەن 28 ساڵە و خەڵكی دێولان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری كەرەج جێبەجێكرا.
لەوبارەیەوەش ماڵپەڕی میزان، ماڵپەڕی فەرمیی دەزگای دادی ئێران هەواڵەكەی بە فەرمی پشتڕاستكردووەتەوە.
شایانی باسە ئەم چوار بەندكراوە ڕۆژی یەكشەممە دوای 18 مانگ بۆ یەكەمجار و دواجار لە بەندیخانەی ئێڤین چاوپێكەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەكانیان ئەنجام دابوو. ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئەم چوار بەندكراوە بۆ جێبەجێكردنی سزایەكەیان بە چاودێریی چڕی هێزە ئەمنییەكان لە بەندیخانەی ئێڤینی تارانەوە بۆ بەندیخانەی قزڵحیساری شاری كەرەج گواستراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.