بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 29-1- 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی" ئێكس" تویتەری پێشووی رایگەیاند:بە تووندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری رۆژهەڵاتی ئوردن دەكەم و سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە كوژراوەكان دەكەم.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوەشدەكات،لەم كاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریكا دەوەستینەوەو هیوای چاكبوونەوەی خێرا-ش بۆ برینداران دەكەین.
شایانی باسە شەوی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە نزیك سنوورەكانی عێراق لە ئوردن كرایە ئامانج و بە هۆیەوە سێ سەرباز كوژران و 34 سەربازی دیكەش برینداربوون.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ئوردن دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.