Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:56

به‌هۆی هێرشی درۆنی 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی درۆنی بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌نێو خاكی وڵاتی ئوردن، 3 سه‌رباز كوژران و 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.

فه‌رماده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه‌: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر‌ سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئوردن و سووریا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌دا 3 سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكی كوژران، هه‌روه‌ها 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.  

بنكه‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ ئه‌وه‌ی هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر، ده‌كه‌وێته‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن له‌سه‌ر سنووری وڵاتی سووریا.

تا ئێستاش هیچ هێز و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌دا رانه‌گه‌یاندووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.