Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:33

دژه‌تیرۆری كوردستان: ئه‌مڕۆ هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر

کوردستان TV
100%

دژه‌تیرۆری كوردستان ره‌تی كرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هیچ هێرشێك كرابێته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ میلیشیاكان و هه‌روه‌ها ناوخۆییه‌كانیش بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ یه‌كشەم 28ی کانوونی دووەمی 2024، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندنی سەر بە میلیشیاکان وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هاوکات لە ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆییش کە زۆر تامەزرۆی ڕاستیی لێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە و بەدواداچوونی میدیایی، ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە!.

دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌وان لای خۆیانەوە ڕای دەگەیەنن کە ئەم هەواڵە بێ بنەما و ناڕاستە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ یه‌كشه‌م هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.