ئهمڕۆ یەکشەم 28ی کانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیبراهیم کالین بەرپرسی دەزگەی نەتەوەیی هەواڵگریی تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.