Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 07:09

وەزارەتی دارایی چۆنییەتی خەرجییەكانی دامودەزگاكانی حكوومەت دیاریدەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان گشتاندنی دارایی ژمارە ( 1 ) ی ساڵی (2024 ) تایبەت بە خەرجی و داهاتی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت  بڵاوكردەوە.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی كە بەرواری ئەمڕۆی لەسەرە 24/1/2024 ،ئاماژە بەوە كراوە، تاوەكوو بودجەی ساڵی 2024 پەسند دەكرێت، پێشینەی بەردەوامی مانگانە بۆ دامودەزگاكان خەرج دەكرێت، ئەویش دوای فەرمانی نوێكردنەوەیان.
 لەنووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە،بەپێی بودجەی مانگانەیان، ڕێگە بە فەرمانگەكان دەدرێت، هەندێك پێویستیی گرنگ و ئامێر و كەلوپەل بكڕن.
هەروەها وەزارەتی دارایی روونیكردووەتەوە كە سەرجەم پاداشت و هاوكارییەكان ڕادەگیرێن، جگە لە بەخشینی بەردەستی وەزیرەكان نەبێت.
ئەوەش خراوەتە كە نابێت بەبێ ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هیچ فەرمانبەرێك بۆ دەرەوە ئیفاد بكرێت، ئەگەر بەم جۆرە كرا، ئەوە پارەی بۆ خەرج ناكرێتەوە، ئەگەر ڕەزامەندیی ئیفادیش هەبوو، دەبێت لەسەر پێشینەی مانگانە پارەكە خەرج بكرێت.


 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.