Erbil 1°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:52

لە هەولێر سەنتەری پێدانی ڤیزای چین كرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.1.24، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چوەی وەی، باڵیۆزی كۆماری میللی چین لە عێراق و جەعفەر ئیمنكی، بەرپرسی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و ئاراس حەسۆ میرخان، بەرپرسی وەبەرهێنان و پڕۆژەكانی پارتی و لیو جیون، كونسڵی كۆماری میللی چین لە هەولێر و عەیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و سەربازی و وەبەرهێنەر و بازرگان و پیاوانی كار، لە رێوڕەسمێكدا لە نێو كونسڵخانەی هەولێری كۆماری میللی چین سەنتەری پێدانی ڤیزای چین كرایەوە.
لەڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای تەئكیدكردنەوەی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی چین، بە تایبەتی پەیوەندییە بازرگانی و پشەسازییەكان، كردنەوەی ئەم سەنتەری لە شاری هەولێر بەگرنگ وەسفكردوو و دەستخۆشی لە باڵیۆز خانە و كونسڵخانەی وڵاتی چین كرد بۆ كردنەوە سەنتەرەكە، كە ئامانج لێی ئاسانكارییە بۆ هاووڵاتییان، گەشتیاران و بازرگانان و وەبەرهێنەران، لەوبارەیەشەوە گوتی: "كردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزای چین لە هەولێر زۆر گرنگە بەلامانەوە، داواكاری ئێمە هەمیشە لە دیدارەكەنمان جەختكردنەوە بوو بۆ كردنەوەی، لە بەر ئەوەی لە پێشوتردا، دەبوایە هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی بەغدا یان ئیستەنبولیان بكردبا، بەڵام ئێستا لە هەولێری پایتەخت و بەڕێگەی ئۆنلاینیش دەتوانن ڤیزای وڵاتی چین وەربگرن".
جێگەی باسە، سەنتەری پێدانی ڤیزای چین ناوەندێكی فەرمی ئەو وڵاتەیە و هاووڵاتییان و دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داواكاری وەرگرتنی ڤیزا پێشكەش بكەن.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.