Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 01:38

ئێران كەسێكی تووشبوو بە تێكچوونی دەروونی لە سێدارە دەدات 

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی میزان، سەر بە دەزگای دادوەری ئێران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە دەسەڵاتداران حوكمی لەسێدارەدانیان بەسەر كەسێك بەناوی محەمەد قوبادلوو بە تۆمەتی كوشتنی ئەفسەرێكی پۆلیس و برینداركردنی 5 كەسی دیكە، لە كاتی خۆپیشاندانەكانی ئێران لە ساڵی 2022 جێبەجێكردووە.
ئاژانسەكە دەڵێت: دوای ڕەزامەندی دادگای باڵا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدان بەسەر تۆمەتبار، محەمەد قوبادلوو، جێبەجێكراوە.
لای خۆیەوە ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند : مافی قوبادلوو بۆ دادگاییكردنێكی دادپەروەرانە پێشێلكراوە و سیستەمی دادوەریی ئێران، حیسابی بۆ ئەو كەسە نەكردووە كە تووشی تێكچوونی دەروونی ببوو.
 هەروەها ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو  دەڵێت: سزای لەسێدارەدانی محەممەد قوبادلوو-ی تەمەن 23 ساڵ و یەكێك لەو خۆپیشاندەرانە كە لە سەردەمی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر كرابوو، سەرەڕای ئەوەی ناوبراو تووشی نەخۆشیی دەروونی ببوو، لە بەندیخانەی قەزڵحیساری شاری كەرەج جێبەجێ كراوە.
پێشتر مەعسوومە ئەحمەدی، دایكی محەممەد قوبادلوو، لە كاردانەوەی بەرانبەر بە سزای لە سێدارەی كوڕەكەی ڕایگەیاندبوو: محەممەد تووشی نەخۆشیی "دوو قوتبی" بووە و چەند مانگێك پێش دەستبەسەربوونیشی دەرمانەكانی نەخۆشییەكەی بەكار نەدەهێنا، بەڵگەی باوەڕپێكراویشی بڵاوكردەوە كە تێكچوونی تەندروستیی دروونیی ئەو بەندكراوە سیاسییەی پشتڕاست دەكردەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.