Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:33

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆس دەكات

کوردستان TV
100%


54هەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە بەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی لە داڤۆس بەڕێوەده‌چێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە15ی1ی2024، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە 54هەمین کۆڕبەندی داڤۆس، بەرەو سویسڕا بەڕێ بکەوێت.

پێشتر گوتەبێژی حکوومەتی عێراق باسم عەواد ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی ئەوەی سەرۆکوەزیران، سوودانی رۆژی دووشەممە بەشداری کۆڕبەندی داڤۆس دەکات، بۆیە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشخراوە بۆ یەکشەممە، لەم چوارچێویەوەشدا دوێنێ یەکشەممە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.

بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە 54هەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە بەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی لە داڤۆس بەڕێوەبچێت.

لە کۆڕبەندەکە نزیكەی 100 سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیران و میوانی فەرمی ئامادە دەبن، هاوکات نزیكەی دوو هەزار و 800 كەسایەتیی سیاسی، ئابووری، زانستی، كەسایەتییە جیهانییەکان بەشدار دەبن.

كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە رۆژانی 15 تا 19 ئەم مانگە لە داڤۆس بەڕێوە دەچێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.