شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییانی كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و تا به‌یانی سبه‌ی دووشه‌م له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌مومژ دروست ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م شەپۆلی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان کۆتایی پێ هاتووه، هه‌رچه‌نده له ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ ئەمشەویش بارانی کەم و مامناوەند بە پچڕپچری بەردەوامی دەبێت، به‌ڵام لە به‌یانی سبه‌ی دووشه‌مه‌وه لەو ناوچانەش کۆتایی پێ دێت.
ڕاشیگه‌یاند: درەنگانی ئەمشەو بۆ بەیانی سبەی بەھۆی بەرزی رادەی شێ، ئەگەری دروستبوونی تەمومژ لە دەشتاییەکانی سنووری پارێزگه‌ی ھەولێر و ناوچە نزماییەکانی سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی و دھۆک دەبێت، ئه‌م ته‌مه‌ش تا کاتەکانی نزیک نیوەرۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر نامێنێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سبەی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور و لە کاتەکانی شەودا ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سبه‌ی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایی باش لەسەرخۆ دەبێت و ئاراستەكه‌شی به‌ره‌و باشوور و باشووری رۆژئاوا ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.