Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:31

"پشتگیری گفتوگۆكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕالی كرا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان"

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئه‌لعه‌زم، پشتگیری له‌ گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕالی كرا بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان.

هه‌ر له‌ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم، تيشكيان خسته‌ دوا پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و پێويستيى وڵاتيان به‌ هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى هه‌مووان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پاراستنى سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى عێراق و پشتگيرى له‌ گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراليى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و دابينكردنى ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.