وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەشداری سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە پێشخرا.
باسم عەوادی ،وتەبێژی حكومەتی عێراق، ئاشكرایكرد، بڕیاربوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە پێشخرا.
عەوادی ئاشكراشی كرد بە هۆی ئەوەی بڕیارە رۆژی دووشەمە پازدەی مانگ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس سەردانی سویسرا بكات، بۆیە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەمڕۆ یەكشەمە پێشخراوە.
باسی لەوەش كرد كە ئەمە سێیەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە لەمساڵدا بەڕێوەدەچێت.
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە پێشخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.