Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 13:41

شەمشەمەكوێرە دەتوانێت ببێتە كلیلی چارەسەری نەخۆشی شەكرە ؟!

کوردستان TV
100%

زانایان گەیشتوونەتە ئەنجامێكی زانستی كە دی ئێن ئەی جۆرێك لە شەمشەمەكوێرە كە پێی دەوترێت "شەمشەمەكوێرەی میوە" ڕێژەیەكی بەرزی شەكر دەخوات، ئەمەش دەتوانێت كلیلی چارەسەری نەخۆشی شەكرە بێت.
لە كاتێكدا كە خواردنی شەكری زۆر دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و قەڵەوی و تەنانەت شێرپەنجەش، بەڵام "شەمشەمەكوێرەی میوە" بۆ ئەوەی لەژیاندا بمێننەوە، لە ڕۆژێكدا تا دوو هێندەی كێشی جەستەیان لە میوەی شەكردا دەخۆن.
لەوبارەیەوە ناداڤ ئاهیتۆڤ، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی جیناتی مرۆیی لە زانكۆی كالیفۆرنیا لە توێژینەوەكەیدا دەڵێت: بۆ من شەمشەمەكوێرەكان وەك پاڵەوانی سەرسوڕهێنەر وان، هەر یەكێكیان هێزێكی سەرسوڕهێنەری هەیە لەدەست نیشانكردنی شوێن و فڕین،یان خواردنی میوە بەبێ ئەوەی تووشی شەكرە ببن.
ئاماژەی بەوەشدەكات: لە حاڵەتی نەخۆشی شەكرەدا جەستەی مرۆڤ ناتوانێت ئەنسۆلین بەرهەم بهێنێت یان دەستنیشانی بكات، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لە كۆنترۆڵكردنی شەكری خوێن، بەڵام شەمشەمەكوێرەی میوە سیستەمێكی بۆ ماوەیی هەیە كە دەتوانێ شەكری خوێن كۆنتڕۆڵ دەكات، ئێمە پێمان خۆشە لەم سیستەمە فێربین بۆ دابینكردنی چارەسەری باشتر بۆ نەخۆشی شەكرە. 
بۆ ئەوەی بزانن ئەم شەمشەمەكوێرانە چۆن شەكر دەخۆن بەبێ ئەوەی لێكەوتەی هەبێت، تیمەكەی ئاهیتۆڤ سەرنجیان لەسەر چۆنییەتی پەرەسەندنی پەنكریاس داناوە كە كۆنتڕۆڵی شەكری خوێن دەكات،بۆیان دەركەوتووە كە پەنكریاس خانەی بەرهەمهێنەری ئەنسۆلینی زیادەی هەیە و گۆڕانكاری بۆ ماوەیی یارمەتی شەمشەمەكوێرەكان دەدات بۆ پڕۆسێسكردنی ئەم بڕە زۆرەی شەكر.

هەروەها بۆیان دەركەوتووە كە دی ئێن ئەی شەمشەمەكوێرەی میوە پەرەی سەندووە بۆ كاركردن و راگرتنی جیناتی گونجاو بۆ گۆڕینی میوە. 
توێژەران ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەم ئەنجامانە تەنها سەرەتایەكە بۆ سوود وەرگرتن لە پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشی شەكرە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.