Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 09:37

پزیشكان پیاوان لە تایبەتمەندییەكی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەكەنەوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕۆژنامەی ئەمریكی “نیویۆرك پۆست ” لە وەرزی زستان و بەهاردا پلەكانی گەرما لە زۆرێك لە وڵاتان نزمە، ئەمەش وادەكات شۆفێرانی ئۆتۆمبێل تایبەتمەندی گەرمكەرەوەی كورسییەكان بۆ گەرمبوونەوە بەكاربێنن ، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە زیانێكی زۆری بۆ پیاوان هەیە. 
بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، پزیشكان داوا لە پیاوان دەكەن لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا پەنا بۆ ئەم تایبەتمەندییە نەبەن، لە ترسی ئەوەی ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی كۆئەندامی زاوزێ، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمهێنانی سپێرم دەبێت.
لەمبارەیەوە ئالان پەیسی، مامۆستای زانكۆی مانچستەر، ڕوونیكردەوە كە ئەوە زانراوە كە “بەرزكردنەوەی پلەی گەرمی كۆئەندامی زاوزێ لەڕێگەی لەبەركردنی پانتۆڵێكی تەسك یان دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لە پشت سووكانی ئۆتۆمبێل دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی سپێرم. ”
پەیسی لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئامۆژگاری پیاوان دەكات كە لە وەرزی زستاندا خۆیان لە بەكارهێنانی بەتانی كارەبایی گەرمكراو بەدوور بگرن، چونكە هەمان كاریگەری نەرێنییان هەیە.
هەروەها دەڵێت: گەرمكردنی كورسی ئۆتۆمبێل لە كاتی ساردیدا ڕەنگە هەمان كاریگەری هەبێت.
گوتیشی: ئامۆژگاریم بۆ هەر پیاوێك كە پلانی منداڵبوونی هەیە ئەوەیە كە لەكاتی سەرمادا پەنا بۆ  تایبەتمەندی گەرمكردنی كورسی ئۆتۆمبێل نەبات.
هاوكات چانا جایاسێنا، مامۆستای پزیشكی لە كۆلێژی ئیمپریال لەندەن، دەڵێت: هەر شتێك كە كۆئەندامی زاوزێ گەرم بكات، زیان بە هەندێك سپێرم دەگەیەنێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.