Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:56

حزبه‌كه‌ی حه‌لبووسی به‌ فه‌رمی كاندیدی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری كرد

کوردستان TV
100%

حزبی ته‌قه‌دوم ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌فه‌رمی كاندیده‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كلایی كرده‌وه‌.

حزبی ته‌قه‌دوم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، كۆبوونه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی حزبه‌كه‌مان ئه‌نجامدرا به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانتار شێخ شه‌علان عه‌بدولجه‌بار كه‌ریم دیاری كرا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

بڕیاریشه‌ كاتژمێری 3ی دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی شه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێ.

پێشتریش یه‌حیا غازی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم بڵاوی كردبووه‌وه‌ كه‌ له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی حزبه‌كه‌یاندا به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاریاندابوو‌ په‌رله‌مانتار شێخ شه‌علان كه‌ریم بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ربژێر بكه‌ن.

بڵاویشی كردبووه‌وه‌‌: پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق مافی حزبی ته‌قه‌دومه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنی سوننه‌یه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ 44 نوێنه‌ری له‌ په‌رله‌ماندا هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكداه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، دادگه‌ی باڵای فیدڕالی عێراق به‌فه‌رمی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق سه‌نده‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ سوننه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆسته‌كه‌ ڕێك نه‌كه‌وتوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.