Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:40

به‌ دوو درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا به‌ دوو درۆن هێرشكرایه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ، به‌ڵام درۆنه‌كان بێ ئه‌وه‌ی زیانیان هه‌بێت خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن گرووپه‌ له‌ یاسا ده‌رچووه‌كانه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ له‌ رۆژئاوای عێراق.

هێرشه‌كه‌ به‌ دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام درۆنه‌كان به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكیان نه‌بووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) دوێنێ پێنجشه‌م ئاشكرای كردبوو كه‌ تا ئێستا 130 هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ عێراق و سووریا ئه‌نجامدراوه‌.

زۆرینه‌ی هێرشه‌كانیش له‌لایه‌ن گرووپێك به‌ناوی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق ئه‌نجامدراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.