Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:19

سبه‌ی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق ھەڵدەبژێردرێت

کوردستان TV
100%


 ھەریەک لە ھاوپەیمانی تەقەدووم، ھاوپەیمانی سەروەریی و ھاوپەیمانی عەزم کە بە سێ لایەنی سەرەکی سوننە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دادەندرێن لەبارەی کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران نەگەیشتنە ڕێککەوتن و ھەر یەکیان بە جیا کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە پێشکەش کردووە.

 کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، برتیین لە شەعلان کەریم، کاندیدی پارتی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سالم عیساوی کاندیدی ھاوپەیمانی سەروەریی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و مەحمود مەشھەدانی، کاندیدی ھاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی موسەننا سامەڕایی.

 بەھۆی ئەوەی ئەو سێ لایەنە سوننەیە لەبارەی کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئێستا تەنها بە دەنگدان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پرسەکە یەکلایی دەکرێتەوە.

لە دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەریەک لە ھاوپەیمانی تەقەدووم، ھاوپەیمانی سەروەریی و ھاوپەیمانی عەزم کە بە سێ لایەنی سەرەکی سوننە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دادەندرێن سەرەرای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و گفتوگۆ، بەڵام سەبارەت بە کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران نەگەیشتنە ڕێککەوتن و ھەر یەکیان بە جیا کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە پێشکەش کردووە.

ڕۆژی 14ی مانگی تشرینی دووەم، دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق، ئەندامییەتی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵوەشاندەوە.

کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، برتیین لە شەعلان کەریم، کاندیدی پارتی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سالم عیساوی کاندیدی ھاوپەیمانی سەروەریی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و مەحمود مەشھەدانی، کاندیدی ھاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی موسەننا سامەڕایی.

لە ئێستادا یەک سیناریۆ لە بەردەم ئەو سێ لایەنە سوننەیە ھەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران

بەھۆی ئەوەی ئەو سێ لایەنە سوننەیە لەبارەی کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئێستا تەنها بە دەنگدان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پرسەکە یەکلایی دەکرێتەوە.

تا ئێستا دیار نییە کام کاندیدی ئەو سێ لایەنە سوننەیە چانسی ئەوەیا ھەیە وەک جێگرەوەی محەمەد حەلبووسی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵبژێردرێت، چونکە لایەنەکانی سوننە، شیعە و کورد کۆدەنگی تەواویان لەسەر ئەو سێ کاندیدە نییە، چونکە لەنێو ھەرسێ لایەنە سوننەکە ناکۆکی لەسەر کاندیدەکان ھەیە.

بەڵام بەپیێ ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتووە، ئەگەری ھەیە مەحمود مەشھدانی بەو پێیەی کاندیدی ھاوپەیمانی عەزمە چانسی زیاتری ھەیە بۆ ئەوەی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵبژێردرێت، بەو پێیەی لایەنەکانی سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگی پاڵپشتی لێ دەکەن، بەتایبەتی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی.

لایەنەکانی سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگی کە ژمارەیەک لە لایەنە شیعەکان لەخۆدەگرێت لە کۆی 329کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران، خاوەن 130 کورسین و بەوەیش لە ئەنجوومەنەکە زۆرینە پێکدەھێنن.

ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێویستی بە دەنگی 166 ئەندامی ئەنجوومەنەکە ھەیە.

لە دوای ساڵی 2005ەوە لەسەر بنەمای نەریتێکی سیاسیی لە عێراق کە بە "پشکپشکێنە" ناسراوە، پۆستی سەرکۆمار بۆ کورد، سەرۆکوەزیران بۆ شیعە و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە بووە.

بەپێی ئەوەی، پارتی تەقەدووم لەنێو لایەنە سوننەکانی دیکە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021دا، زۆرترین کورسی بەدەستھێناوە، وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە مافی خۆی دەزانێت.

ھاوكات ھاوپەیمانی سەروەریی و ھاوپەیمانی عەزم دەڵێن، پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەنێو سوننەكاندا موڵکی ھیچ لایەنێک نییە تا دەستی بەسەردا بگرێت.
سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق ھەڵدەبژێردرێت

سبه‌ی شه‌ممه‌13ی1ی2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و لە میانیدا سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە، ھەڵدەبژێرێت.

فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کارنامەی دانیشتنەکەی ڕۆژی 13ی1ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە.

بەپێی کارنامەکە، دانیشتنەکە ئەنجوومەنی نوێنەران یەک تەوەر لەخۆدەگرێت کە ئەوەیش تایبەتە بە ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.