Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:42

219 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کراوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، 219ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کراوە و تا ئێستاش 85٪ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە.

لە زانیارییەکەدا هاتووە؛ پارێزگای هەولێر 93 ملیۆن و سلێمانی نزیکەی 80 ملیۆن و دهۆکیش زیاتر لە 46 ملیۆن لیتر نەوتیان بەر کەوتووە.

بەوەش زیاتر لە 85٪ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە و لێی سوودمەند دەبن.

هاوکات نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵ بۆ هاووڵاتییان دابین کراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.