Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 09:37

به‌فر و باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان به‌ گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، باران بارین له‌ هه‌ندێ كات له‌ سه‌رناوچه‌ جیاجیاكان به‌ شێوه‌یه‌كی نمه‌ باران و بارانی مام ناوه‌ندی ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان و به‌رزه‌كان به‌فر بارین و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێت.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ 13ی1ی2024، به‌درێژای  كاته‌كان ئاسمانی هه‌رێم باراناوی ده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه‌ باران، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌بێت.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:  11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10  پلەى سیلیزى
دهۆک: 9   پلەى سیلیزى
کەرکووک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10  پلەى سیلیزى
 زاخۆ:   9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران:  4  پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.