Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:17

ئه‌و منداڵانه‌ی ئایپاد زۆر به‌كارده‌هێنن تووشی زۆرترین كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نوێترین توێژنه‌وه‌ ده‌ریخستووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ كاتژمێرێك له‌سه‌ر ئایپاد ده‌مێننه‌وه توانای تێگه‌یشتنی چوارده‌ور و جیهانیان كه‌متره‌ له‌ منداڵانی ئاسایی.

تۆژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی (Drexel) له‌ فیلادلفا له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌ و تێیدا تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ منداڵانی سه‌رووی ته‌مه‌ن ساڵێك‌ كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌‌ زۆر به‌كارهێنانی ئایپاد كاریگه‌ری له‌سه‌ر خووڕه‌وشتی منداڵه‌كان كردووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی زیاتر له‌ كاتژمێرێك ئایپاد به‌كارده‌هێنن بیر و هزریشیان لاواز بووه‌، بۆ نموونه‌ كاتێك دایك یان باوكیان بانگیان ده‌كه‌ن گوێبیستی بانگكردنه‌كه‌ نابن یاخود وه‌ڵامیان دوا ده‌كه‌وێت.

ده‌ریشكه‌وتووه‌ كه‌ زۆر به‌كارهێنانی ئایپاد كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵانیش ده‌بێت و ئه‌و منداڵانه‌ی ئایپاد زۆر به‌كارده‌هێنن هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن جیاوازن له‌گه‌ڵ منداڵانی ئاسایی، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و منداڵانه‌ هه‌ستیاری زۆریان به‌ ژاوه‌ژاو و رووناكی به‌تین هه‌یه‌.

توێژه‌رانی زانكۆكه‌ هه‌روه‌ها بۆیان روون بووه‌ته‌وه‌ كه‌ منداڵان به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ئایپاد كێشه‌یان له‌گه‌ڵ فێربوونی زمان و ده‌ربڕینی وشه‌كان هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان تووشی نه‌خۆشی ئۆتیزم ده‌بن.

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.