فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵەكانی عەرەبییە و حەدەس ڕایگەیاند: پێشێلكردنی دۆخی ئەمنی عێراق لەلایەن هەر لایەنێكەوە، چ دەرەكی یان ناوخۆیی بێت، ڕێگەپێدراو نییە.
سەبارەت بەو هێرشانەشی كە هەرێمی كوردستانیان كردۆتە ئامانج گوتی: هێرش بۆ سەر هەرێمی كوردستان هێرشە بۆ سەر حكومەتی فیدراڵی، بەردەوامی هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیش بۆ سەر هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر دۆخی گشتی عێراق دەبێت.
گوتیشی: بەشێك لە كێشەكانی ناوخۆی عێراق پەیوەستە بە وڵاتانی دراوسێیەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، بەغدا كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لە توركیا ئەنجامداوە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی ئەمنی هاوشێوەی ڕێككەوتنی لەگەڵ ئێران.
وەزیری دەرەوەی عێراق: هێرش بۆ سەر هەرێمی كوردستان هێرشە بۆ سەر حكومەتی فیدراڵی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.