Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:50

بۆ ماوەی یەك ساڵ بە خۆڕایی هۆڵی ئیمپایەر بۆ سینەماكاران تەرخان دەكرێت 

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەلاحەددین بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندو سینەماكاران، كەرنەڤالی ساڵرۆژی 128 ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو ، كە بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سازی دابوو. 
لە كەرنەڤالەدا مژدەیی ئەوە بە سینەماكارو فیلمسازان راگەێندرا كە پارێزگاری هەولێر هۆڵی ئیمپایەر سینەمای بۆ ماوەی یەك ساڵ بە شێوەی خۆرایی بۆ جموجۆڵ و پرۆژە و كار و چالاكییەكانی سینەماكارانی هەولێر تەرخان كردووە، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەم سەپۆرت و پاڵپشتییە ئەوە دەگەیەنێ كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی باشتر بە ژینگەی سینەماو ژێرخانی سینەمای كوردی دەدات.
لە كەرنەڤاڵەكەدا چەند چالاكییەك لەبواری هونەری سینەما بەڕێوە چوو و هاوكات چەند كورتە فیلمێك پێشكەشكراو هەروەها خەڵات بەخشرایە چەند كۆمپانیایەكی سینەما و ئەكتەرو دەرهێنەرێكی بواری سینەما.
 

کوردستان کولتوور و هونه‌ر سینه‌ما هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.