Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 20:33

تەندروستی جیهانی : لە مانگی رابردوودا نزیكەی 10 هەزار حاڵەتی مردن بەهۆی كۆڕۆنا تۆماركراوە

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە مانگی كانوونی یەكەمی ڕابردوودا نزیكەی 10 هەزار حاڵەتی مردن بەهۆی كۆڤید-19 تۆماركراوە، هۆشداریشیدا لەوەی ڤایرۆسەكە هێشتا مەترسییەكی گەورەیە.
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، هەرچەندە كۆڤید-19 چیتر حاڵەتێكی نائاسایی تەندروستی جیهانی پێكناهێنێت، بەڵام ڤایرۆسەكە هێشتا بڵاودەبێتەوە و گۆڕانكاری بەسەردا دێت و زۆرێك دەكوژێت.
جگە لەو 10 هەزار حاڵەتەی لە مانگی ڕابردوودا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تۆماری كرد، ڕێژەی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان بە ڕێژەی 42% زیادی كردووە، هاوكات ئەو حاڵەتانەی پێویستیان بە وەرگرتن لە یەكەكانی چاودێری چڕ هەیە بە بەراورد بە ژمارەكانی مانگی نۆڤەمبەر بە ڕێژەی 62% زیادی كردووە.
تێدرۆس ڕونیشیكردەوە، ژمارەكان لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەن كە لە كەمتر لە 50 وڵاتەوە كۆكراوەتەوە، كە زۆربەیان لە ئەوروپا و ئەمریكاوە هاتوون و گوتی: بەدڵنیاییەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە وڵاتانی تر زیادی كردووە كە تا ئێستا ڕاپۆرت نەكراوە. 
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی :پێویستە هەموومان بەردەوام بین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە دژی Covid-19، هەروەك چۆن خەڵك و حكومەتەكان ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست لە دژی نەخۆشییەكانی تر دەگرنەبەر.
 

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.