Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 08:08

پسپۆڕێكی خۆراك ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی بەرگری لەش لە وەرزی زستاندا دیاریدەكات

کوردستان TV
100%

سیستەمی بەرگری لەش ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی تەندروستی، چونكە دابەزینی پلەی گەرمی لە وەرزی زستاندا ،ئەمەش وا دەكات ڤایرۆسەكان كاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست بكەن.
دكتۆر ئەنجلینا ڤۆدۆلازكایا، پسپۆڕی خۆراك و پسپۆڕی هەناوی ڕووسی، ڕاگەیاند: كاتێك تیشكی سەروو بنەوشەیی بەشی پێویست بەدەست ناهێنیت، پێست واز لە بەرهەمهێنانی شێوەی چالاك لە ڤیتامین D3 دەهێنێت ، كە میتابۆلیزمی چەوری ڕێكدەخات و یارمەتی پاراستنی كێشێكی ئاسایی دەدات ،لەهەمانكاتیشدا دڵنیایی دەداتە تەندروستی پێست و قژ و نینۆك.
ئەو پزیشكە كۆمەڵێك بەرهەمی خۆراكی دەستنیشانكرد كە پاڵپشتی تەندروستی و باری دەروونی مرۆڤ دەكەن تەنانەت لە وەرزی سەرماشدا.
ئەو دەڵێت: سەوزە دابینكەری سەرەكی ڕیشاڵی خۆراكییە، بەهۆیەوە كۆلیسترۆڵ لە جەستەدا دەردەچێت و كارەكانی كۆئەندامی هەرس باشتر دەبن، یەكێك لەو سەوزانەش سپێناخە كە سەرچاوەی ڤیتامین سییە، هەروەها سپێناخ دژە ئۆكسێنەرەو یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات.
دەشڵێت: سیر تایبەتمەندی بەهێزی دژە ڤایرۆس و دژە بەكتریای هەیە، سیر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش، هەروەها زەنجەفیل بەرهەمێكە كە دەتوانرێت بخرێتە ناو چا یان لە ئامادەكردنی خواردنی جۆراوجۆردا بەكاربهێنرێت، زەنجەفیل دژە تایبەتمەندی هەوكردنی هەیە و ئاستی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت،ئەمەش مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان دەپارێزێت. جگە لەوەش سوودی بۆ مێشك هەیە ، چونكە یادەوەری و تەركیز باشتر دەكات، هەروەها یارمەتی ڕێگریكردن لە نەخۆشی زەهایمەر دەدات.
ئەو پزیشكە ئاماژە بەوە دەكات، بۆ بەدەستهێنانی هەموو ئەو ماددە خۆراكیانەی كە پێویستن بۆ باشتركردنی تەندروستی و بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش لە وەرزی زستاندا، پێویستە ئەم بەرهەمانە وەك پێكهاتەی خۆراكی جۆراوجۆر و هاوسەنگ بخورێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.