ڕۆژنامەی "پۆلیتیكۆ"ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،محەمەد شیاع سوودانی ،سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەرپرسانی ئەمەریكی ڕاگەیاندووە كە دەیەوێت دانووستان بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە بكات، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا ڕایگەیاندبوو كە دەست بە پڕۆسەی دوورخستنەوەیان لە عێراق دەكات .
لەو بارەیەوە رۆژنامەكە دەڵێت: ڕاوێژكارە باڵاكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەرپرسانی ئەمەریكییان ڕاگەیاندووە، ئەو لێدوانەی سوودانی هەوڵێكە بۆ دڵخۆشكردنی جەماوەرو خۆی پابەندە بە دانووستان لەسەر مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە داهاتوودا.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە ،ئامادەیی عێراق بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە گرنگییەكی زۆری بۆ ئیدارەی بایدن هەیە ، ئەمریكاش پێی وایە بوونی ئەو لە عێراق گرنگە نەك تەنها بۆ ڕێگریكردن لە گەڕانەوەی داعش ، بەڵكو بۆ بەرپەرچدانەوەی هەژموونی ئێران لە ناوچەكەدا.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمریكا لە بابەتێكی نهێنی ئاگادار دەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.