جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دوێنێ زانیویەتی لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمریكا تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە.
لەوبارەیەوە جۆن كیربی وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند:بایدن تا ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو ئاگادار نەكرایەوە كە ئۆستین لە نەخۆشخانەیە، بەڵام بەیانی رۆژی سێشەممە ئاگادار كراوەتەوە كە هۆكاری سەرەكی خەواندنەكەی لە نەخۆشخانە شێرپەنجەی پڕۆستات بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا بەیانی رۆژی سێشەممە هیچ كەس لە كۆشكی سپی نەیدەزانی ئۆستین تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و دوای ئەوە دەستبەجێ سەرۆك ئاگاداركرایەوە.
ئۆستین و بایدن ڕۆژی شەممە قسەیان كردووە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە بۆچی بایدن تا دوێنێ سێشەممە لە نەخۆشییەكەی ئۆستین ئاگادار نەبووە.
شایانی باسە لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمریكا كە تەمەن 70 ساڵە، لە 1ی كانوونی دووەم بەمەبەستی پشكنینی پزیشكی گواسترایەوە بۆ سەنتەری پزیشكی سەربازی واڵتەر ڕید.
بایدن دوێنێ زانیویەتی وەزیری بەرگری ئەمریكا تووشی شێرپەنجە بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.