Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:59

یەکەم نەشتەرگەری چاندنی چاوی تەواو بۆ مرۆڤ ئەنجام درا

کوردستان TV
100%


یەکەمین چاندنی چاوی تەواو لە جیهاندا ئەنجام درا، كه‌ 140 کارمەندی پزیشکی بەشدارییان لە نەشتەرگەرییەکە کرد و ماوه‌ی 21 کاتژمێری خایاندووه‌. 

بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە لە ماڵپەڕی زانکۆی نیویۆرک بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە 140 کارمەندی پزیشکی بەشدارییان لە نەشتەرگەرییەکەدا کردووە کە نزیکەی 21 کاتژمێری خایاندووە لە سەنتەری تەندروستی لانگۆن.

لە نەشتەرگەری ئارۆن جەیمسی تەمەن 46 ساڵدا، کە لە شوێنی کارەکەیدا بە 7200 ڤۆڵت کارەبای لێدرا، جگە لە چاندنی چاو، بۆ یەکەمجار خانە بنەڕەتییە گەورەکان کە لە مێشکی بەخشەرێکەوە وەرگیراون دەرزی لێدرا بۆ بەرزکردنەوەی دووبارە دروستبوونەوەی دەمارەکانی چاو.

دوای چاندنی تەواوی چاو و دەموچاوی چەپ، جەیمس مێژوویەکی تۆمارکرد وەک یەکەم نەخۆش کە چاندنی تەواوی چاوی وەرگرتبێت.

هەرچەندە لە ئێستادا ڕوون نییە کە ئایا چاوی چێنراو توانای بینین بەدەست دەهێنێتەوە یان نا، بەڵام زانراوە کە ڕۆیشتنی خوێن بۆ تۆڕی چاو هەیە.

ئێدواردۆ دیڕۆدریگێز، بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی چاندنی دەموچاو، یەکێک لەو کەسانەی ئەو نەشتەرگەرییەیان ئەنجامداوە ڕایگەیاند، هەرچەندە ئەگەری گەڕانەوەی بینینی جەیمس کەمە،بەڵام چاندنەکە سەرکەوتنێکی بەرچاوی هەبووە، تەنانەت لەڕووی جوانکارییەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.