Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 04:57

لە گەرمیان ساڵانە زیاتر لە 31 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەم دەهێنرێت

کوردستان TV
100%

لە وەزری پاییزەی چنینەوەی بەرهەمی پەتاتە لە گەرمیان، ساڵانە 31 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەم دەهێنرێت و ڕەوانەی بازاڕەكانی ناوخۆی كوردستان و عێراق دەكرێت.
لە هەردوو وەرزی پاییز و بەهاردا، ساڵانە نزیكەی 2500 دۆنم زەوی لە گەرمیان بە پەتاتە دادەچێنرێت و زیاتر لە 31 هەزار تۆن بەرهەمی ساڵانەی هەیە.
هاوكار ئەحمەد، جوتیاری پەتاتەیە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "زۆربەی جار دوو جۆر پەتاتە لەم دەڤەرەدا دەچێنریت و بەرهەمەكەی دەچنرێتەوە، دوای كۆكردنەوە، ڕەوانەی عەلوەكانی دەكەین و بە ناوخۆی كوردستان و خوارووی عێراقدا بڵاو دەكرێتەوە؛ ڕۆژانه‌ 50-60 تۆن پەتاتە دەچنینەوە."
ئیسماعیل ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی کشتوکاڵی گەرمیان گوتی:"خۆشبەختانە لە سنووری گەرمیان، لە بەهار و پاییزدا، نزیكەی 2500 دۆنم پەتاتە دادەچێنرێت، بەوەش ساڵانە 31 هەزار تۆن بەرهەم دەهێنرێت كە بەشی پێداویستیی ناوخۆیی و ناردنی بۆ دەرەوە دەكات."
لە سەرەتای ساڵی 2023 تاكوو مانگی ئابی 2023، بەرهەمی پەتاتەی هەرێمی کوردستان 650 هەزار تۆن بووە. بۆ پێویستیی ناوخۆ 100 هەزار تۆن پێویستە و ئەوەی دیكەی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت.
كشتوكاڵی پەتاتە لە كابینەی نۆیەمدا گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش خۆبژێویی ناوخۆیی و هەناردەكردنی لێ كەوتەوە. هەر لەمڕووەوە خواستی كۆمپانیا جیهانییەكانیش لەسەر بەكارهێنانی پەتاتەی كوردستان لە پیشەسازیی خۆراكیدا زیاتر بووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.