Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:12

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە ‌1/9 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە مارك سترۆ، كونسولی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و سوریا ئاڵوگۆڕ كرا.
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان، بابەتی سەرەكی كۆبوونەوە بوو. هەردوولا جەختییان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئەركەكانی خۆیان كردەوە لەپێناو هاوكاریكردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆر و دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.
پشتیوانیكردنی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و خێراكردنی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.