Erbil 5°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 19:42

گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر نۆژەندەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 9_1_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری مەسعود كارەش جێگری پارێزگارو عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانی هەولێرو ژیار جەلال بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگە پارێزی هەولێر" پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێریان بەسەر كردەوە" لە روانگەی گرنگی ئەو گۆڕستانە كە بەشێكە لە مێژووی دێرینی ئەم شارە زیندووە پارێزگاری هەولێر لەسەر ئەركی پارێزگای هەولێر بریاری لەسەر نۆژەنكردنەوەی گۆڕستانەكەدا و پرۆژەكەش وێرای زیادكردنی رێژەی سەوزای و چاندنی نەمامی تایبەت لە شوراو دەوری گۆڕستانەكە" هاوكات نۆژەنكردنەوەیەكی گشتی و بۆیە كردنی دیواری پێشەوەی گۆڕستانەكە دروستكردنی باخچەیەك لەناو گۆڕستانەكە بە ڕووبەری شەش سەد و پەنجا مەتر لەگەڵ بێهارتۆنكردنی مەمشاكانی ناو گۆڕستانەكە و شوێنی ڕێڕەوی هاتوچۆی هاوڵاتییان لەگەڵ خاوێنكردنەوەی تەواوی گۆڕستانەكە لە خۆ دەگرێ.
پارێزگاری هەولێر رێنماییەكانی خۆی خستە روو دووپاتیكردەوە كە ئەو كارە پێویستی بە وردەكارییە چونكە بەشێكی گرنگە لە یادگەی ئازیزانی دانیشتوانی ‌هەولێر.
 شایەنی ئاماژە بۆ كردنە گۆڕستانەكانی شاری هەولێر بەشێكن لە شوێنەواری مێژوویی ئەم شارە‌ هەموو ئەوانەش بەڵگەن لەسەر شارستانیەتی دێرینی رابردووی ئەو شارە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.