بۆ یەكەمین جار لە مێژووی حەج و عومڕەدا لە پاڵ زمانە سەرەكییەكانی دیكەی لە حەرەمی پیرۆزی مەككە و مەدینە بە زمانی كوردی ڕێنمایی پێشكەش بە حاجیان و عومرەكاران دەكرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە سەرۆكایەتی شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕە لەشاری جەدەی سعودیە بەبەشداری وڵاتانی ئیسلامی بەشدارییان لە كۆنگرەكەو پبشانگای حەج و عومرە كرد.
لەكۆنگرەكەشدا تاوتوێی ڕێكارە گرنگەكانی خزمەتی كردنی میوانانی ماڵی خوا دەكرێ و باشترین ڕێگاكان دەستنیشان دەكرێت.
بۆ ئەم مەبەستە شێخ نیاز راغب نەقشبەندی ، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان داوای لە وەزیری حەج و عومڕەی سعوودییە كرد لە پاڵ زمانە سەرەكییەكانی دیكەی لە حەرەمی پیرۆزی مەككە و مەدینە بە زمانی كوردی ڕێنمایی پێشكەش بە حاجیان و عومرەكاران بكرێت، ئەویش ئامادەیی خۆیانی لەو بارەیەوە دەربڕی .
بۆ یەكەمین جار لەمێژوودا بە زمانی كوردی ڕێنمایی پێشكەش بە حاجیان و عومرەكاران دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.