Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 13:44

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانان كرد

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2024/1/9 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا هاریكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆر و لەناوبردنی یەكجارەكیی داعش، یارمەتیدانی سوپای عێراق و پێشمەرگە بە مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژی سەربازی، هەڕەشەكانی تیرۆر لە عێراق و سووریا و لە ناوچەكە بەگشتی، تاوتوێ كران.
هەردوولا جەختیان لە پاراستنی هێزەكانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عێراق كردەوە و هاوڕا بوون كە سەقامگیریی عێراق بۆ تەواوی ناوچەكە پێویستە و دەبێ هیچ دەرفەت نەدرێت تیرۆر سەرهەڵبداتەوە، هەروەها باسیان لە هێرشە درۆنییەكان لەسەر هەرێمی كوردستان كرد.
دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، یەكخستنەوەی پێشمەرگە، ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕ لە غەززە و كاریگەرییەكانی لەسەر ناوچەكە و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە ژمارەیەك لە دیپلۆماتكاران و بەرپرسانی سەربازی، ئامادەی بوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.