بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ،كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە...
ئەمڕۆ سێشەممە 2024-01-9 ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان نمە بارانی كەم دەبارێت, پێشبینی باران بارین لە سنووری پارێزگاكان بەم شێوەیە دەبێت : لە سنوری پارێزگای دهۆك لەدوای نیوەڕۆ , لە بەشێك لە ئامێدی و ئاكرێ و بامەڕنی دەبارێت , لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئێوارەدا لەسەر بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری سۆران و چۆمان, پاشان باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری شەقڵاوە و هیران لەم ناوچانە ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت , لە سنووری پارێزگای سلێمانی و كەركووك و هەڵەبجە ئەگەری نمە بارانی كەم هەیە لە هەندێ ناوچە و هەندێ كات .
لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و لوتكەی شاخە بەرزەكانیش كە لە سەرووی 200م زیاترە ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.
بۆ سبەی چوار شەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەو هەندێ كات هەیە, لە كاتی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بەرزەكان ئەگەری بەفر بارینیش هەیە .
بزانە كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.