Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 14:17

كوژران و برینداربوونی 8 سەربازی دیكە سوپای ئیسرائیل راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە 9-1-2024 ڕایگەیاند كە 4 سەربازیان لە شەڕی زەمینی لە ناو كەرتی غەززە كوژراون.
هەروەها سوپا ڕایگەیاند كە 4 سەربازی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.
بەمەش ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكانی لە غەززە لە كۆتاییەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە كوژراون، گەیشتە 182 سەرباز.
ئۆپەراسیۆنە زەمینیەكانی ئیسرائیل هێشتا لە غەززە بەردەوامن و هاوكاتە لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر كەرتی غەززە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكردووە كە گۆرانیبێژ و نووسەر و ئەكتەری ئیسرائیلی ئێدان ئامێدی ڕۆژی دووشەممە لە كاتی پێكدادان لەگەڵ چەكدارانی كەرتی غەززە بە سەختی بریندار بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.