ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/1/8 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكى ماڵئاواييدا به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه له عێراق، سوپاسى ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نساى له عێراق كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌دا بۆ خواست.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆستايه‌تى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان.
لاى خۆيه‌وه شۆڤاليێ سوپاس و پێزانينى بۆ هاريكاريى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و هيواى خواست هه‌مان هاريكارى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى داهاتووى فه‌ره‌نسا له عێراق به‌رده‌وام بێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا كه يان برێم كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، باس له دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.