Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 13:39

ئه‌مریكا: لە ھەمبەر کوژرانی ڕۆژنامەوانی فەڵەستینی حەمزە دەحدوح ھەست بە نیگەرانی دەکەین

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند کە لەھەمبەر، کوژرانی ڕۆژنامەوانی فەڵەستینی، حەمزە دەحدوح کوڕی بەڕێوبەری نووسینگەی کەناڵی جەزیرە لە کەرتی غەززە، وائیل دەحدوح، ھەست بە نیگەرانی دەکات.

ئەنتۆنی بلینکن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی لە دۆحە بە رۆژنامەوانان گوتی: "زۆر زۆر بەداخەوەم بۆ ئەو ئازارەی کە ئێستا ھاوپیشەکەتان، وائیل دەحدوح ڕووبەڕووی بووەتەوە بەھۆی لەدەستدانی کوڕەکە، چونکە منیش باوکم، ھەروەھا ناتوانم بیر لەو ناخۆشییە بکەمەوە کە ئەو نە جاریک بەڵکو بۆ دووەم جارە ڕووبەڕووی دەبێتەوە".

گوتیشی: ئەمە کارەساتێکە، ناتوانیت پێشبینی بکەیت كە زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی، ھەروەھا بۆ ڕۆژنامەوانانیش ڕووبەڕووی دەبنەوە.

دوێنێ یەکشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەربە حکوومەت لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندبوو کە لە ئاکامی بۆردومانیکی سوپای ئیسرائیل لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی حەمزە دەحدوح و مستەفا سورەیا کوژراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.