Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 23:29

هه‌ولێر.. بەردى بناغەى 3 پڕۆژەی گرنگى بەرگرتن لە مەترسیەکانی ڕوودانی لافاو دانرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.1.8، لە چوارچێوەى گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانی به‌شێوەیەکى یەکسان لە ناوەندی سەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و بۆ بەرگرتن لە مەترسیەکانی ڕوودانی لافاو و کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ، بە گوژمەى (2 ملیار و 100 ملیۆن دینار) لە گوندى تەندورە سەر بەناحیەى شەمامک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بەردى بناغەى (3) پڕۆژەی گرنگى بەرگرتن لە مەترسیەکانی ڕوودانی لافاو دانرا کە بریتین لە:-
- (درووستکردنی پردێکی 8 چاووە لە گووندی تەندوورە)
- (کۆنکریت کردن ڕێڕەوی سروشتی ئاوی باران لە گوندى گردجوتیار)
- (کۆنکریت کردنی کۆڕنیش لە شەقامی هه ولێر_کۆیە)
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، تیشکى خستە سەر ئەوەى بەهۆی ئەو هەموو  پڕۆژە و ڕێگا چارەسەری و بەرنامە و پلانانەى کە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانى لافاو و کاریگەرییەکانى گۆڕانکارى کەش و هەوا لە شاری هەولێر دانراوە، توانراوە تا ئاستێکی زۆر باش مه‌ترسییه‌كانی ڕوودانی لافاو كه‌م بکرێتەوە، تەئکیدى لەوەش کردەوە  ئه‌وه‌ی له‌ توانا و ئیمکانیەتى حكومەتی هەرێمی کوردستان بووە کراو و دەکرێت و بەردەوامیش دەبێت. گوتیشى، "ئەم پڕۆژانە جگە لەوەى مەترسیەکانى لافاو کەم دەکاتەوە، لەهەمانکاتدا کونکرێتکردنى کۆڕنیش بەو شێوەى کە ئامادەیی بۆ کراوە، دەبێتە یەکێکى تر لەو شوێنانەى کە سیمایەکى جوان بە شارى هەولێر دەبەخشێت".
لە کۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاودێرى هەولێر بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەکە، پیرۆزبایی لە خەڵکى ناوچەکە کرد، هیواشى خواست ئەو چەندڕۆژەى کە پڕۆژەکە ئەنجامدەدرێت پشوو درێژبن لەگەڵ تیمەکان تاکو کارەکان بە کۆتادێت، کە لەکۆتایدا بۆ خزمەتى ئەوان و ناوچەکەیە.
جێگەى باسە، پرۆژەکانى "درووستکردنی پردێکی 8 چاوە لە گووندی تەندوورە، کۆنکریت کردن ڕێڕەوی سروشتی ئاوی باران لە گوندى گردجوتیار، کۆنکریت کردنی کۆڕنیش لەشەقامی هه ولێر_کۆیە" به گووژمەی (2 ملیار و 100 ملیۆن دینار) لە سەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێدەکرێت، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی ڕوودانی لافاو و کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر ناوچەکان، لە ماوەى ڕابردووشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەرگرتن لە مەترسیەکانی ڕوودانی لافاو و کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، لە سنووری پارێزگای هەولێر بڕی (40 ملیار دینار)ی بۆ ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی لافاو تەرخانکردووە، کە بەشکێکیان جێبەجێکراوە و بەشێکى دیکەشیان لە ژێر جێبەجێکردندان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.