Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:57

به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو دەکرێت

کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان رای ده‌گه‌ێنێـت: بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو دەکرێت، ھەندێک ڕێکار ماوە تەواو بکرێت دەست بە تەواوکردنی پڕۆژەکە دەکرێت و کێشەی ئاوی قەزای دەربەندیخان بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: بەبڕیاری مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە ساڵانێکە وەستاوە تەواو دەکرێت، تیچووی پڕۆژەکە 25ملیۆن دۆلارە و 50%ی تەواو بووە و پێویستی بە 15ملیۆن دۆلاری دیکە ھەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە تەواو بکرێت، بۆیە بڕیاری تەواوکردنی دەرچووە و ھەندێک ڕێکار ماون تەواو بکرێن، دەست بە پڕۆژەکە دەکرێتەوە، چونکە ئەو پڕۆژەیە گرنگە و بەتەواوی چارەسەری کێشەی کەمئاوی قەزاکە دەکات.

ئاری ئەحمەد گوتیشی: چەندین ساڵە ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ چەندین پڕۆژەی دیکەی ستراتیژی وەستابوون، ئێستا بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پڕۆژەیە دەست بە کارەکانی دەکرێتەوە و تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان لە سنووری قەزای دەربەندیخان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.