Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 15:05

مانگی ڕابردوو 52 گیان لە دەستدان لەپزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ 31ی12ی2023، لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 52 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 37 یان لەڕەگەزی نێربوون و 15 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 4 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 5 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 6 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 10 گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی بەركەوتنی ئامێری تیژ و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی مەوادی كیمیایی و 16 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.